بە فەرمانی مەسروور بارزانی ژمارەیەک فەرمانبەر لە سلێمانی دامەزران
پەیامی کورد ... بە فەرمانی مەسروور بارزانی ژمارەیەک فەرمانبەر لە سلێمانی دامەزران
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەران بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست.
بەپێی نووسراوێک کە واژووی بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تیایدا هاتووە، "بڕیارماندا بە دامەزراندنی ٦٤ کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەناونیشانی شایستە و موچەیان بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ خەرج دەکرێت لە رێکەوتی دەستبەکاربونیان تاوەکوو ٣١-١٢-٢٠٢١ بە مەرجێک هیچ مووچەیەکی دیکەیان نەبێت.
لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دامەزراندن بەشێوەی ئاشکرا لە هەرێمی کوردستان راگیراوە، بەڵام ناوە ناوە فەرمانی دامەزراندن بۆ پزیشکان و فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەچێت، ناوەڕاستی ئەم مانگەش ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری گرێبەست کە لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی دووکان دەوامیان دەکرد، دەرکرد.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە