بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانی دیاری کرا
پەیامی کورد ... بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانی دیاری کرا .
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشان كردنی رۆژی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراق ی واژوو كرد و بڕیاری دا رۆژی ١/١٠/٢٠٢٢ هەڵبژاردن بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/2/2022 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراق واژوو كرد.
لە فەرمانه هەرێمی یهکهدا هاتووە كە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی ٢٠٠٥، یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عیراق، هەمواركراو، ڕۆژی 1/10/2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا.
هەر بەپێی فەرمانەكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پەرلەمان و حكوومەت و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دەست بە ڕێكارە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بكەن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە