بە فەرمانی پووتین هێزەکانی ئەو ووڵاتە بەرەو دۆنتێسک لە ئۆکراین کەوتنە جووڵە و ئامادەباشییەوە
پەیامی کورد ... بە فەرمانی پووتین هێزەکانی ئەو ووڵاتە بەرەو دۆنتێسک لە ئۆکراین کەوتنە جووڵە و ئامادەباشییەوە
ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە دوای ڕووخانی لۆهانسک فەرمانی بە فەرماندەکانی ئەرتەشی ووڵاتەکەی کردووە بەرەو دۆنتێسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین جووڵە بکەن و لە ئامادەباشیدا بن .
لە هەمان حاڵدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز یش جگە لە ئاماژەدان بەم هەواڵە ڕاپۆتی دا : ئەم شەڕە ئێستا چووەتە قۆناغێکی نوێ ، داگیر کردنی شاری " لیسیچانسک " سەرکەوتن بە سەر ناوچەی لۆهانسک یەکێک لە دوو ناوچەی گرینگ لە " جۆنباس " لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین ی تەواو کرد .
هێزە سەربازییەکانی ئۆکراین خۆیان بۆ بەرگری لە دۆنتێسک ئامادە دەکەن و لە ناوچەیەک کە زۆرترین شارەکان یان لە ژێر کۆنترۆڵ دایە ، خاڵی بەرگری تەشکیل دەدەن .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە