بە فەرمانی کازمی کارکردنی ژمارەیەک وەزیر و پارێزگاری بەغدا هەڵپەسێردران و لێکۆڵینەوەکان دەربارەیان ئەنجام دەدرێت
پەیامی کورد ... بە فەرمانی کازمی کارکردنی ژمارەیەک وەزیر و پارێزگاری بەغدا هەڵپەسێردران و لێکۆڵینەوەکان دەربارەیان ئەنجام دەدرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق کارکردنی ژمارەیەک وەزیری هەڵپەسارد و رەوانەی لێکۆڵینەوەیان دەکات، یەکێک لەو بەرپرسانە وەزیری تەندرووستی و ژینگەیە، ئەوەش بەهۆی رووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی "ئیبن خهتیب" کە بەهۆیەوە ٨٢ کەس کوژران.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە تایبەت بوو بە رووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی "ئیبن خهتیب" چەندی بڕیارێکی دەرکردوە، لەوانە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامیەتی هەریەکە لە وەزیری پلاندانان، وەەزیری داد، سەرۆکی دەستەی نەزاهە ، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی حکوومەتی فیدراڵ و نوێنەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها بڕیاردراوە بە هەڵپەساردنی کارەکانیان و ئەنجامانی لێکۆڵینەوە لە هەریەکە لە وەزیری تەندرووستی و ژینگە، پارێزگاری بەغدا، بەڕێوبەری گشتی خزمەتگوزاری تەندرووستی رەسافە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردوە، دەبێت لەماوەی پێنج رۆژدا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی روداوەکە تەواوبکرێت و راپۆرتێک پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
شەوی رابردوو بۆری گەیاندنی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە نزیک بەرزە پردی دیالە لە باشووری بەغدا تەقییەوە، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق نیوهڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، تا ئێستا ٨٢ کەس بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" لە بەغدا مردوون و ١١٠ کەسیش برینداربوون.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە