بە كەشتییەکی بارهەڵگر، 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت.

پەیامی کورد   ...  بە كەشتییەکی بارهەڵگر ، 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، "كەشتی بارهەڵگری "AFRICAN ISABELE" گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسڕ و 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی هەڵگرتووە كە جۆرێكی باشە و لە بەشەخۆراكی مانگانەدا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت".

بەپێی راگەیندراوی وەزارەتەكە ، لەگەڵ گەیشتنی بارە برنجەكەدا، پشكنینی سەرەتایی بۆ بۆ برنجەكە كراوە و دەزگای كوالێتیی كۆنترۆڵ بەدواداچوون و پشكنینی تاقیگەیی بۆ شیاوی برنجەكە بۆ خواردن دەكات، دواتر رەوانەی گشت پارێزگاكان دەكرێت بۆ ئەوەی بدرێت بە بریكارەكانی خۆراك.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە