بە ناچاری ئێران بڕیارێکی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی پەسەند دەکات

پەیامی کورد      ...    بە ناچاری ئێران بڕیارێکی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی پەسەند دەکات

ئێران ڕەزامەنی نیشانداوە بۆ دانانەوەی کامێراکانی چاودێری پشکێنەرانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی لە ناوەندی بەرهەمهێنانی ” سانتریفیووژ” ەکانی خۆی .

چەند کاتژمێرێک دوای قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنێک و پەسەند کردنی بڕیارێکی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ، ماڵپەڕی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی نیشتیمانی ئێران ئاشکرای دەکات ، ئێران ڕەزامەندی نیشان داوە بۆ دانانەوەی کامێراکانی چاودێری ئاژانسی ووزەی ئەتۆم لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی سانتریفیووژی ئەتۆمی .

ماڵپەڕی “نوور نیوز ” دەنووسێت ئێران لە هەڵوێستێکی جیاوازدا بڕیاریدا بۆ دانانەوەی کامێراکانی چاودێری لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی سانتریڤیووژ لە لایەن ئاژانسی ووزەی ئەتۆمییەوە .

بەڵام لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە ، ئەو کامێرایانە جێگرەوەی کامێرا کۆنەکان دەکرێن کە ئێران پێشتر لە کاری خستبوون .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە