بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی پارتی، مەحموود محەمەد بەشداری لە پرسەی شاژنی بەریتانیای لە ھەولێر کرد
پەیامی کورد ... بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی پارتی، مەحموود محەمەد بەشداری لە پرسەی شاژنی بەریتانیای لە ھەولێر کرد
مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە پرسەی شاژنی بەریتانیا لە شاری هەولێر کرد.
لە سەردانەکەیدا کە لەلایەن (دەیڤد هەنت) سەرکونسووڵی بەڕیتانیا لە هەولێر و ستافی کونسووڵخانەوە پێشوازی لێکرا، مەحموود محەمەد پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی و پارتی دیموکراتی کوردستانی بە سەرکونسووڵ و حکوومەت و گەلی بەریتانیا راگەیاند بەبۆنەی کۆچی دوایی خاوەنشکۆ (شاژن ئەلیزابێتی دووەم) شاژنی بەریتانیا.
لەبەرامبەردا (دەیڤد هەنت) سوپاس وپێزانینی خۆی و حکوومەتی ووڵاتەکەی بۆ پارتی و گەلی کوردستان دەربڕی.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە