بە هۆی ئەشکەنجەدانی پیاوێکی کوردی عەفرینی ، لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد      ...    بە هۆی ئەشکەنجەدانی پیاوێکی کوردی عەفرینی لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە گیانی لەدەستدا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا پیاوێکی کورد ئەوندە ئەشکەنجەی دەدەن تاکوو گیانی لە دەستدەدات .

ئەم پیاوە کوردە کە ناوی موحەمەد حسێن مستۆیە و تەمەنی ٤٩ ساڵانە هێرشی دەکرێتە سەر لە لایەن چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە و دواتر گیانی لە دەستدەدات .

موحەمەد مستۆ دانیشتووی گوندی بەیێ شارۆچکەی شێراوە کە سەر بە عەفرین و لە لایەن کۆمەڵەی فەیلەقی ئەلشام ەوە کە سەر بە تورکیایە ڕفێندرابوو .

بە گوێرەی زانیارییەکان موحەمەد حسێن مستۆ لە بەرامبەر پێدانی ١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی و ٥ تەنەکە ڕوونی زەیتوون دوای ڕفاندنی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ئازاد دەکرێت 

بەڵام چەتەکانی سەر بە تورکیا لە ١٥ ی نیسان دا جارێکی دیکە دەڕفێنن و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ئەشکەنجەیەکی زۆری دەکەن دوای ئەشکەنجە کردنێکی فراوان موحەمەد مستۆ گیانی خۆی لە دەستداوە و چەتەکانی سەر بە تورکیا بۆ ڕادەستکردنی تەرمەکەیداوای پارەیەکی زۆریان لە بنەماڵەکەی کردووە ، هەروەها بە پێی زانیارییەکان بڕی میلیۆنێک لیرەی سووری لە لایەن ئەم چەتانەوە لە بنەماڵەکەی وەرگیراوە . 

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە