بە هۆی بڕیارێک لە لایەن ڕووسیا و سەعوودییەوە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

پەیامی کورد   ...  بە هۆی بڕیارێک لە لایەن ڕووسیا و سەعوودییەوە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە 

 دووشەممە نرخی نەوت بەرزبوەوە، دوای ئەوەی سەعوودیە و ڕووسیا دوو ووڵاتی هەناردەکاری نەوت لە جیهاندا، بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لە ئاستی بەرهەمهێنانیان تا کۆتایی ئەمساڵ پشتڕاست کردەوە، هاوکات سەرمایەداران چاوەڕوانی سزای تووندتری ئەمریکا بۆ سەر نەوتی ئێران دەکەن.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 53 سەنت بەرزبوەوە واتا بەڕێژەی  0.6% و گەیشتە 85.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش گەیشتە 81.11 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە 60 سەنت واتا بەڕێژەی 0.7% بەرزبوەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی وزه‌ی سەعوودیه‌ رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی پێشبینی شرۆڤه‌كاران، شانشینی سەعوودیه‌ دووپاتیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆشه‌خشانه‌ی رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، به‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنان ده‌گاته‌ 9 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

ئەو سەرچاوەیە پشتڕاستی کردەوە کە "ئەو کەمکردنەوەی خۆبەخشانە زیادە بۆ بەهێزکردنی هەوڵە خۆپارێزییەکان دێت کە ووڵاتانی ئۆپێک+ بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و هاوسەنگی بازاڕەکانی نەوت ده‌یگرنه‌به‌ر".
دوابەدوای ئەو بەیاننامەیەی سەعوودیە، هەروەها مۆسکۆ درێژەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە بڕی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی تا کۆتایی مانگی (کانونی دوەم/1)ی 2024 راگەیاند.

هەردوو جۆره‌كه‌ی نه‌وت هەفتەی رابردوو دووەمین دابەزینی هەفتانەی لەسەریەکیان بەخۆیەوە بینی، کە نزیکەی 6% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
دوێنێ یەکشەممە ئیسرائیل زیادبونی فشارە نێودەوڵەتییەکانی بۆ ئاگربەست ڕەتکردەوە، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو قەیرانەیدا کە هەڕەشەی زیاتر پەرەسەندنی لە لوبنانی دراوسێی دەکات.

شرۆڤەکارانی کۆمپانیای ANZ لە یاداشتێکدا دەڵێن، "سەرنجی بازاڕ گۆڕاوە بۆ ئاسۆی خواست، کە تا ئێستاش نادیارە".
لەم هەفتەیەدا وەبەرهێنەران چاوەڕوانی داتای ئابوری زیاترن لە چین ەوە دوای ئەوەی دووەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لە جیهاندا داتای نائومێدکەری کارگەکانی بۆ مانگی ئۆکتۆبەری هەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە.
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ئای جی مارکێتس لە سیدنی پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا بەهۆی هەواڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێڵکاری تەکنیکی نرخی نەوت بەرز و نزمی بەخۆوە ببینێت.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە