بە هۆی بڵاوکردنەوەی دەنگی هیتلەر لە بڵندگۆی شەمەندەفەرێکەوە لە نەمسا ؛ دوو تۆمەتبار دەستنیشانکران

پەیامی کورد   ...  بە هۆی بڵاوکردنەوەی دەنگی هیتلەر لە بڵندگۆی شەمەندەفەرێکەوە لە نەمسا ؛ دوو تۆمەتبار دەستنیشانکران

هێڵی ئاسنی نەمسا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەنگی هیتلەر لە ڕێگەی سیستەمی بڵندگۆی شەمەندەفەرەکەوە پەخش کراوە. هەروەها ڕایگەیاند کە دوو تۆمەتباریان لەم ڕووەوە بە کۆنتڕۆڵکردنی کامێراکانی ناو شەمەندەفەرەکە دەستنیشان کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئایار، سەرنشینانی شەمەندەفەرێک کە بەرەو ڤیەننا دەڕۆیشت، لە وێستگەیەک نزیک دەبوونەوە، لەبری ئەوەی ناوی وێستگەی داهاتوو ببیستن، گوێیان لە دەنگی ئادۆلف هیتلەر و چەپڵە لێدانی جەماوەر بوو.

هه ڕوه ها هه ندێ سه ڕچاوه ی هه واڵ له نه مسا له زاری به ڕپرسانی هێڵی ئاسنی نەمساوه ڕایانگەیاندووه که وێنەی ڤیدیۆیی خۆیان ڕاده ست پۆلیس کردووه . پڕوپاگەندەی نازییەکان تاوانێکە لە نەمسا بەپێی ئەو یاسایانەی کە دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم دەرچوون.

بەشێک لە سەرنشینانی ناو ئەم شەمەندەفەرە دەنگ و چەپڵە لێدانی هیتلەریان بە "شۆک هێنەر" وەسف کردووە.

دەرئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی کۆمەڵایەتی ئەزموونییەوە ئەنجامدراوە دەری دەخات کە ڕەوتی بەرەو نازیزم لە ووڵاتانی ئەورووپای ناوەڕاستدا ڕوو لە زیادبوون دەکات.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە