بە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسیداری ، ڕێژەی تووشبوان و قوربانیانی ئێران قەدەغەی تەواو لە ١٦٠ شاری ئێران ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... بە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسیداری ، ڕێژەی تووشبوان و قوربانیانی ئێران قەدەغەی تەواو لە ١٦٠ شاری ئێران ڕادەگەێندرێت
ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا ٤٣١ کەس بەهۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە، بەوەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتوەتە ٤٤ هەزار و ٣٢٧ کەس. ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ٨٤١ هەزار و ٣٠٨ کەس لە سەرتاسەری ئێراندا تووشبووی کۆرۆنا بوون، ٥٩٦ هەزار و ١٣٦ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە.
بەپێی هەواڵەکان لە ماڵپەڕی ڕووسیا توودەی یەوە لە پلانەکەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە، ١٦٠ شار و ناوچە دادەخرێن، کە بە ڕەنگی سوور پۆلێنکراون و دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تیایاندا مەترسیدارە، هەروەها بەشێک لە ناوچەکانی دیکە کە بە رەنگی پرتەقاڵی و زەرد پۆلێن کراون دادەخرێن.
پایتەخت ئێران " تاران " یەکێکە لە مەترسیدارترین ناوچەکانی ئەو ووڵاتە و بە رەنگی سوور دیاریکراوە، کە رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ کەس تیایدا گیان لەدەست دەدەن، ئەوەش بە ووتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستی ووڵاتەکە.
بڕیارەکە سەختترینە لەوەتی ڤیرووسەکە سەری هەڵداوە، بەڵام مەزارگە ئایینییەکان، مەڵبەندە تەندرووستییەکان، دووکانەکانی دابەشکردنی خۆراک و فرۆشتن، گواستنەوەی گشتی، کارگەکان، دوکانەکانی چاودێریکردن، فرۆشتنی کەلوپەلی بیناسازی ناگرێتەوە بەمەرجیش رێگا بە کۆمپانیا تایبەتەکان دەدرێت کاربکەن، هەروەها جووڵەی ئۆتۆمبێل سنووردار دەکرێت.
سەرەڕای بڕیارەکەی حکوومەتی تاران، بەڵام ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێرەکانی یەکەمی جێبەجێکردنی پلانەکە لە تارانی پایتەخت، قەرەباڵغی هاتووچۆی هاووڵاتیان لە وێستگەکانی میترۆ و پاسەکانی گواستنەوەی گشتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم نەبوەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ٨٤١ هەزار و ٣٠٨ کەس لە سەرتاسەری ئێراندا تووشبووی کۆرۆنا بوون، ٥٩٦ هەزار و ١٣٦ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە