بە هۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی لە کاتی فڕینی ڕاهێنانی لە مۆسکۆ ٣ کەس کوژران
پەیامی کورد ... بە هۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی لە کاتی فڕینی ڕاهێنانی لە مۆسکۆ ٣ کەس کوژران
سەرچاوەگەلی ئاگادار لە ڕووسیا هەواڵ لە کوژرانی هەموو خەدەمەی فرۆکەیەکی نیزامی سەربازی بە هۆی تێکشکانی لە کاتی ئەنجامدانی فڕینی ڕاهێنان لە پایتەختی ئەم ووڵاتە دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیک لە کۆمەڵگای پیشەسازی سەربازی ڕووسیا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاندووە کە نموونەی سەرەتایی فڕۆکەی سەربازی نوێی " ئیلیۆشین ئیل - ١١٢ " لە کاتی فڕین لە ناوچەی مۆسکۆ بە بێ ئەوەی کە ووردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو .
کۆمپانیای فڕۆکەوانی یەکگرتووی ڕووسیا " UAC " بە نۆبەی خۆی ڕایگەیاندووە کە " نیکۆلای کۆیمۆف " قارەمانی ئەم ووڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا باڵارین نیشانی سەرکەوتنی لە ڕووسیا ، وەک فڕۆکەوانی فڕۆکەی سووک و دوو ماتۆڕەی " ئیلیۆشین ئیل - ١١٢ " بە دەست هێناوە
بە ووتەی سەرچاوەگەکی ئاژانسی میدیایی هەموو خەدەمەی فڕۆکەکە کە سێ کەس بوونە لەم ڕووداوەدا گیانی خۆیانیان لە دەستداوە لە حاڵێکدا هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە ش ئاگرگرتن لە یەکێک لە ماتۆڕەکانی ئەم فڕۆکەیەدا ڕاگەیندراوە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە