بە هۆی تێکهەڵچوونی ناوخۆیی هێزەکانی سوپای پاسداران ٣ ئەندامی ئەو هێزانە کوژران
پەیامی کورد ... بە هۆی تێکهەڵچوونی ناوخۆیی هێزەکانی سوپای پاسداران ٣ ئەندامی ئەو هێزانە کوژران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان پاش نیوەڕۆ ئەمڕۆ شەڕ و تێکهەڵچوونی ناوخۆیی لە نيوان هێزەکانی سوپای پاسداران لە شنۆ ڕووی دا
بە گوێرەی ئەم هەواڵە ئەم تێکهەڵچوونە لە ناو حەساری پێگەی سەربازی شاکرئابادی (سەمەد بۆستانچی)ی شنۆ ڕووی داوە و لەو شەڕو تێک هەڵچوونەدا سێ کەس کوژراون.
کە ئەو سێ کەسە بریتی بوونە لە فەرماندەیەک، یاریدەدەری فەرماندە و سەربازێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
تاکوو ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم تێکهەڵچوونە ڕانەگەێندراوە ...
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە