بە هۆی تەقینەوەیەک لە سەرێکانی ٩ میلیشیای سەر بە تورکیا کوژران و بریندار بوون
پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەیەک لە سەرێکانی ٩ میلیشیای سەر بە تورکیا کوژران و بریندار بوون
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ناوچەی سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئاکامدا ٩ میلیشیای تیرۆریستی سەر بە ووڵاتی تورکیا کوژران و بریندار بوون
▪️ جێگای ئاماژەدانە ئەم ڕووداوە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە خاڵی پشکنینی مابرووکا لە ڕۆژئاوای سەرێکانی بووە کە لە ئاکامدا ٤ ملیشیای ئیسلامی تورکیا کوژران و ٥ی دیکەش بریندار بوون.
▪️ هەتاکوو ئێستا هیچ لایەنێک تەقینەوەکەی لەئەستۆی خۆی نەگرتووە.
▪️ شایانی باسە، سەرێکانی و گرێ سپی بەهۆی هێرشی ساڵی پاری تورکیا و هێزە جیهادییەکانی داگیرکراون.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە