بە هۆی تەقینەوەی مین شوانێک لاقی لە دەست دەدات
پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەی مین شوانێک لاقی لە دەست دەدات
بە پێی هەوال و زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٤٣١ی مەی ساڵی ٢٠٢١ ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی " بێران " سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی "شێرکۆ موحەمەدپوور" کە خەریکی شوانی بووە بەسەر مینێکی چێنراو کەوتووە و لە ئاکامدا لاقێکی لە دەستداوە.
"شێرکۆ موحەمەدپوور "بە یارمەتی خەڵکی خۆجەیی بۆ چارەسەری پزێشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت و لەوێدا لاقێکی لە دەستداوە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کۆماری ئیسلامی ئێران پاکبوونەوەی زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە مینە چێنراوەکاندا ڕاگەیاندووە کەچی ڕۆژانە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات تەقینەوەی مینە بە جێماوەکان زەرەرو و زیانێکی زۆری گیانی و مادوی بە خەڵکی دەگەێنێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە