بە هۆی داڕشتنی ئۆپراسیۆنکی تایبەت تۆڕێکی تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە "کۆلۆمبیا" ئاشکرا دەبێت
لە ئۆپراسیۆنێکی بێ وێنەدا و بە هاوکاری و بەشداریی ١٥ ئاژانسی ئەمنییەتی نێودەوڵەتی ژێرخانەکانی تۆڕێکی تێرۆریستی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە دیانهەویست چەند ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی لە سەرتاسەری جیهاندا ئەنجام بدەن لە "کۆلۆمبیا" ئاشکرا کرا.
لێکۆڵینەوەکانی دەوڵەتی "کۆلۆمبیا" بوونەتە هۆکاری ئاشکراکردنی ژێرخانە ئاڵۆز و پێچاوپێچەکانی هێزی قودس بۆ هەوڵ و هەنگاوی تێرۆریستی لە ووڵاتانی ئازەربایجان، ئەمریکا، بولگاریا و ئەفریقیا.
ئەو تۆڕە تێرۆریستییە کەڵکی لە کەسانی شارەزا و مافیاکانی ماددە سڕکەرەکان وەرگرتووە.
ماڵپەڕی "ئینۆستیگیتۆ پڕۆجێکت" بڵاوی کردووەتەوە ئەو کارە لە مانگی جۆزەردان دەستی پێکردبوو، واتە کاتێک ئیدارەی نەتەوەیی زانیاری کۆلۆمبیا ناسروا بە "دی ئێن ئای" گەلاڵەیەکی دۆزیبووە کە بڕیار بووە دوو بازرگانی ئیسرائیلی لەلایەن دوو ئەفسەری باڵای هێزی تێرۆریستی قودسی ڕێژیمی ئێران تێرۆر بکرێن.
ئەو ئەفسەرە ناوی "ڕەحمەت ئەسەدیـ"ـیە و لەلایەن ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی ڕۆژاوا وەک تێرۆریستێکی مەترسیدار لە قەڵەم دراوە
"ئەسەدی" تەمەنی ٤٠ ساڵە و پیشتر لە پلانی کوشتنی کەسێکی بیانیدا ڕۆڵی هەبووە. ساڵی ٢٠١٤ لە "بانکۆک" دەسبەسەر و ڕادەستی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرا.
ناوبراو لە ڕفاندن و کوشتنی "عەباس یەزدان پەنا" بازرگانی بەریتانیایی - ئێرانی دەستی هەبووە دواتر بە بێدەنگی لە گۆڕینەوەی بەندکراوەکانی نێوان ئیمارات و ئێران ئازاد کرا.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە