بە هۆی داڕمانی پردێک لە مەکسیکۆ زیاتر لە ٧٠ کەس بوونە قوربانی
پەیامی کورد ... بە هۆی داڕمانی پردێک لە مەکسیکۆ زیاتر لە ٧٠ کەس بوونە قوربانی .
بە هۆی کەوتنە خوارەوەی پردێکی مێترۆ لە مەکسیکۆ ٦٥ کەس کوژران و بریندار بوون و ٥ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون .
بە هۆی کەوتنە خوارەوەی پردی مێترۆ لە مەکسیکۆ ، ٤٠ کەس هێشتا لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چاودێری دان جگە لەوەش ٢٥ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی فەرمی دەوڵەتی مەکسیکۆ دا هاتووە لە کاتژمێر ٩ ی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی مەی یەوە ٤٠ کەس لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری دان ، ٥٢ کەس لە نەخۆشخانە دەرچوونەو ٢٥ کەسی دیکەش گیانی خۆیان لە دەستداوە ، تاکوو ئێستاش سەبارەت بە ٥ کەسی دیکە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست نییە .
بە ووتەی بەرپرسانی ئەو ووڵاتە ، لێکۆڵینەوەکانی کۆمیسیۆنی تایبەتی و هەروەها سارنۆوالی گشتی نیشان دەدات کە بەهۆی کێشەی ژێرخانییەوە ئەم پردە داڕووخاوە و ئەم ڕووداوە پێش هاتووە .
لە مەکسیکۆ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەێندراوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە