بە هۆی شەڕ و تێکەڵچوونی ئەندامانی ئەرتەشی ئێران و کەسانێکی نەناسراوەوە زیاتر لە ١٠ کەس دەست بەسەر و بریندار دەکرێن

پەیامی کورد     ...    بە هۆی شەڕ و تێکەڵچوونی ئەندامانی ئەرتەشی ئێران و کەسانێکی نەناسراوەوە زیاتر لە ١٠ کەس دەست بەسەر و بریندار دەکرێن 

ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی حکوومەتی ئێران " فارس " لە زاری فەرماندەی تیپی ٢٦٤ی هێزە سنووریەکانی ئەرتەش، بڵاوی کردووەتەوە، لە سنووری شاری مێهران سەر بە پاڕێزگای ئیلام شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئەرتەش و کەسانێکی نەناسراودا ڕووی داوە.

ئەو سەرچاوەیە لە زاری موحەڕەم سادقی، بڵاوی کردووەتە کە؛ هێزی سنووری ئەرتەشی ئێران لە سنووری مێهران لەو شەڕەدا، ٤ کەسیان دەست بەسەر کردووە.

ئەو فەرماندە سەربازییە هەروەها ڕایگەیاندووە کە: "لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، چەندین چەک وچۆڵ لەلایەن سنوورپاڕێزەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، هەروەها ژمارەیەک لەو کەسانەش، بریندار بوون".

فەرماندەی تیپی ٢٦٤ی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی تەواوی بەو گرووپە نەناسراوە نەکردووە، بەڵام بە دەست و پەیوەندییەکانی بێگانەی شوبهاندووە و کە مەبەستیان دزەکردن بۆ ناو خاکی ئێران لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی فەکەی سەر بە دەشتی عەباس، بووە".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە