بە هۆی لافاوەکەی هەولێر ٨ کەس گیانیان لە دەستداوە
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی ڕێژه‌یه‌كی زۆری بارانبارین، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر لافاو درووستبوه و به‌وهۆیه‌وه زیانی گیانی و ماددی هه‌یه، سه‌رجه‌م تیمه‌كانیش له‌كاردان و پێویسته هاووڵاتیانیش هاوكاریان بكه‌ن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له په‌یامێكدا له‌فه‌یسبووكی تایبەتی خۆی نووسیویه‌تی، "خوای گه‌وره هه‌ولێر و كوردستان بپارێزی، به‌داخه‌وه له‌نزیك كاتژمێر ٤:٠٠ی به‌یانیه‌وه لافاو له شوێنه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر زۆره‌و ئه‌و شوێنانه‌ی كاریگه‌ری لافاو هه‌یه، ڕێگه‌ی هاتووچۆی تیمه‌كانیش ئاسان نییه".
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانیش، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاندوه، "جگه له زیانی مادی زیانی گیانیش هه‌یه"و ٨ کەس گیانی خۆیانیان لە دەستداوە
پارێزگاری هه‌ولێر داوای هاوكاری له‌هاووڵاتیان ده‌كات و ده‌شڵێت، "هه‌موو تیمه‌كان له كارن به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكیش هاوكاربێت".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە