بە هۆی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا وە خەڵکێکی زۆر لە نزیک دهۆک کوژراو بریندار بوون
پەیامی کورد ... بە هۆی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا وە خەڵکێکی زۆر لە نزیک دهۆک کوژراو بریندار بوون
ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان له ناحیه‌ی مانكیشكێ و به دووری ٣٠ كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك ه‌وه بۆردومانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مبارەیەوە رایگه‌یاند، شەوی ڕابردوو ، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكیان له نزیك دووڕیانی دیلیا له ناحیه‌ی مانكیشكێ كردوه‌ته ئامانج، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به ووردی ژماره‌ی قوربانیه‌كان نه‌زانراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی بۆردومانه‌كه و سه‌رجه‌م كوژراو و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه و تا ئێستا وورده‌كاری ئه‌و رووداوه نه‌زانراوه.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لەڕێگەی موختار و هەندێك كەسەوە كە سەر بەسوپای توركیا بوونە، داوایان لەهاووڵاتیان كردوە، گوندی دەشیش كە نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە ناحیەی كانی ماسی دوورە، گوندەكەیان چۆڵ بكەن، پاشانیش هێزێكیان لەڕێگەی هێلیكۆپتەرەوە دابەزاندوەتە ناو گوندەكە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە