بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل ٨ کەسی هێزەکانی ئێران لە ناو خاکی سووریا کوژران

پەیامی کورد        ...     بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل ٨ کەسی هێزەکانی ئێران لە ناو خاکی سووریا کوژران

بە پێی هەواڵێک لە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا دوێنێ هەینی ٧ ی مەی، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە لە هێرشی ئاسمانی ڕۆژی چوارشەممەی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای ''لازقییە''، ٨ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە کوژراون.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لەو هێرشەدا دامەزراوەیەکی نیزامی کراوەتە ئامانج کە سەرەڕای ئەنباری چەک و تەقەمەنی، ١٤ کەس لە هێزەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە و دوو کەسی مەدەنی بریندار بوونە.

''ڕامی عەبدولڕەحمان'' بەرپرسی مافی مرۆڤی سووریا ووتوویەتی: ''دواتر ڕوون کرایەوە کە بەهۆی ئەو هێرشەوە ٨ کەس کوژراون کە ٥ کەسیان لە هێزەکانی ئێران بوونە و ٣ کەسیان لە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمە بوونە''.

تاکوو ئێستا ئێسرائیل لەوبارەوە هیچ هەڵوێستێکی نەبووە، بەڵام دەیان جار ڕایگەیاندووە کە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ جێگربوونیان لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل دەبێتەوە.


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە