بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی فەلەستینییەکانەوە بۆ سەر ئیسرائیل فڕۆکەخانەی تەلئەڤیڤ داخرا
پەیامی کورد ... بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی فەلەستینییەکانەوە بۆ سەر ئیسرائیل فڕۆکەخانەی تەلئەڤیڤ داخرا .
ئیسرائیل بە هۆی دۆخی ئەمنییەتی یەوە ناچار بوو فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەڤیڤ دابخات و هەموو فڕینەکانی بە مەبەستی تەل ئەڤیڤ ی بۆ فڕۆکەخانەی ڕاموون لە باشووری نەقب بگوازێتەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک بە دوای هێرشە مووشەکییەکانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ی قسام بۆ دڵی تەل ئەڤیڤ کۆمپانیاگەلی فڕۆکەوانی ئەمریکی فڕینەکانی واشینتۆن - تەل ئەڤیڤ یان هەڵوەشاندەوە .
هاوکات ڕۆیتەرز و ئەلجەزیرە ڕاپۆرت یان داوە کە فڕینەکانی بن گۆریۆن بۆ فڕۆکەخانەی ڕاموون لە باشووری ئیسرائیل ڕاگوێزراوە و فڕۆکەگەلی موسافبەری کە لە حاڵی فڕین بەرەو فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن بوونە بە هۆی بەردەوامی هێرشە ڕاکێتییەکانی قسام ڕێگاکانی خۆیانیان گۆڕیوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە