بە هۆی ڕادەست نەکردنەوەی چوار "داواکراو" گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوید و تورکیا تا دێت زیاتر دەبێت
پەیامی کورد ... بە هۆی ڕادەست نەکردنەوەی چوار "داواکراو" گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوید و تورکیا تا دێت زیاتر دەبێت
توركیا بانگهێشتی باڵیۆزی سوید لە ئانکارا دهكات و ناڕهزایی تووندی پێدهدات، دوای ئهوهی ستۆكهۆڵم رازی نهبوو چوار "داواكراو" لهلایهن توركیاوه رادهست بكات، ئهوهش پێدهچێت گرژییهكانی نێوان ههردوو ووڵات زیاتر بكات.
میدیای فهرمی توركیا بڵاویكردهوه، ستافان هێرسترۆم، باڵیۆزی سوید لە ئانکارا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و ناڕەزایەتی تورکیای سهبارهت بانگەشەکانی لایهنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ستۆكهۆڵمی پایتەخت و رهتكردنهوهی چوار "داواكراو"ی پێگهیندرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەستکەوتوون، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەکردن و ناڕەزایەتیی تورکیا بەرامبەر ئەو کردەوەیە بە ستافان هێرسترۆم راگەیندراوە.
هاوکات بە هێرسترۆم راگەیەندراوه رێگە بەو کردەوانە نەدەن کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پابەندبوونی سویده بە یاداشتنامەی سێ قۆڵی و تێیدا بە ئاشکرا هەڕەشە لە تورکیا دەکرێت.
لەو ناڕەزایەتییەی کە بە هێرسترۆم دراوه، جەخت لەوەکراوەتەوە، تورکیا چاوەڕوانی ئەوەی ههیه، ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەستنیشان بکرێن و رێوشوێنی پێویستیان لەگەڵ بگیرێتەبەر و سوید بەڵێنەکانی جیبەجێ بکات.
دوێنێ پێنجشەممە سهدان كورد له ستۆكهۆڵم پایتهختی سوید گردبوونهوه و ژمارهیهك درووشمیان دژ به ڕهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆككۆماری توركیا ووتهوه.
بانگهێشتكردنی باڵیۆزی سوید له ئانکارا دوای ئهوه هات كه دوێنێ پێنجشەممە، بهرپرسانی سوید داوایەکی حکوومەتی تورکیایان رهتكردهوه بۆ رادەستکردنەوەی چوار داواکراو، کە ئەندامی بزووتنەوەی گولەن بوون و لەلایەن تورکیاوە بەوە تۆمەتبارکراون دەستیان هەبووە لە هەوڵی کودەتاکەی 15ی تەمموزی ساڵی 2016.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە