بە هۆی ڕاکێشانی چەقۆ لە ناو کتێبخانەیەک لە ڤانکۆڤەری کەنەدا ژمارەیکی بەرچاو کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
پەیامی کورد ... بە هۆی ڕاکێشانی چەقۆ لە ناو کتێبخانەیەک لە ڤانکۆڤەری کەنەدا ژمارەیکی بەرچاو کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە .
پۆلیسی کەنەدا ڕایگەیاند : ژمارەیک کەس لە ناو یەەکێک لە کتێبخانەکانی ڤانکۆڤەر و بە چەکی سارد ەوە کرانە ئامانج کە لەم هێرشەدا بوو بە هۆی کوژرانی کەسیك و بریندار بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانە کە لەو شوێنە ئامادە بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک پۆلیس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە کەسی کمونلێکراو لەم ڕووداوەدا دەست بەسەر کراوە و هیچ مەترسییەکی دیکە بوونی نییە .
بەرپرسانی کەنەدا هێشتا دەربارەی ئەم ڕووداوە و هۆکاری ئەنجامدانی ئەم هێرشەی ڕانەگەیاندووە .
کەناڵێ سی بی سی لە زاری ووتەبێژێکی پۆلیس ەوە ڕاپۆرتی دا : لەم هێرشەدا شەش کەس ڕەوانە نەخۆشخانە کراون بەڵام ئەم ووتەبێژە ووردەکاری زیاتری لەمبارەیەوە و هەروەها دۆخی ئەو کەسانە نەخستووەتە ڕوو .
شاهێدانی ئامادە لەو ڕووداوە بە هەمان کەناڵیان ڕاگەیاندووە : هێرشبەرەکە دەست بەسەر کراوە و بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ل ەشوێنی ڕووداوەکەوە بۆ شوێنێکی دیکە ڕاگوێزراوە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە