بە هۆی ڕووداوی خزین و داڕووخانی زەوی لە نۆرڤێژ زیاتر لە ١٠ کەس تاکوو ئێستا بێ سەروشوێنن و برینداربوون
پەیامی کورد ... بە هۆی ڕووداوی خزین و داڕووخانی زەوی لە نۆرڤێژ زیاتر لە ١٠ کەس تاکوو ئێستا بێ سەروشوێنن و برینداربوون
لە ڕووداوی داڕووخانی زەوی لە نۆرڤێژ چەندین کەس بریندار و بێسەروشوێنن
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز نۆرڤێژ ڕایگەیاند بە هۆی داڕووخان و خزین زەوین لە باشووری ئەم ووڵاتە ١٠ کەس بێسەرو شوێنن و هیچ هەواڵێکیان لەوان نییە . هەر بەم بۆنەیەوە باڵەفڕ ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەگ گەلی دۆزینەوەی کەسی زیندوو لە ژمارەیەکی بەرفراوان دا نێردراونە شوێنی ڕووداوە تاکوو بتوانن قوربانییەکان ڕزگار بکەن . لە ڕووداوی داڕووخان و خزینی زەوین لە ٣٠ کیلۆمەتری باکووری ئۆسلۆ پایتەختی نۆرڤێژ چەندین کەسی دیکەش بریندار بوونە لە باری تەندرووستی یەکێکیان نالەبار ڕاگەێندراوە .
سەرچاوەکانی نۆرڤێژی دەڵێن ڕێژەی ئاستی سەرمای شوێنی ڕووداوەکە لە بن سفرە و هەر ئان لەوانەیە بەرپرسانی فریاکەوتن یش تووشی ڕووداو ببن . تەلەفزیۆنێکی نۆرڤێژی ئاشکرای دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕاپۆرتێک دەربارەی مەترسییەکانی خزین و داڕووخانی زەوین لەم ناوچەیە بڵاو کراوەتەوە بەڵام بەرپرسان و خەڵک هیچ گرینگی یەکیان بەم بابەتە نەداوە و لە سەر ناوچەی خزینی زەوین ، خانوو یان درووست کردووە
.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە