بە هۆی ڕووداوێکی خنکان لە گەلی عەلی بەگ دوو برا خنکان

پەیامی کورد   ...  بە هۆی ڕووداوێکی خنکان لە گەلی عەلی بەگ دوو برا خنکان

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، بەهۆی رووداوێکی خنکان لە گەلی عەلی بەگ دوو برا خنکان و تا ئێستاش تەرمی یەکێکیان  نەدۆزراوەتەوە ، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆرانیش زانیاری زیاتر ئاشکرادەکات . 
رەوەند باڵەکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران ، راگەیاند، " ئێوارەی ئەمڕۆ لە کانی مارانی گەلی عەلی بەگ دوو کەس  خنکان چووبوونە ناو ئاو ، کە چوار کەس بوون ، بەمەبەستی مەلەکردن روویان لە شوێنەکە کردبوو." 
ئاماژەی بەوەش دا: " دوو گەنجەکە برای یەکترن دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانن  لە شاری هەولێر ، بەمەبەستی مەلەکردن روویان لە کانی ماران کردبوو ، بەهۆی نەشارەزاییەوە خنکاون . 
دەشڵێت: " تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و گەران بۆ تەرمی دووەمیش بەردەوامە" . 
هاوکات دوو براکە بە ناوەکانی هەڵوێست شاکر و مەبەست شاکر دانیشتووی شاری هەولێرن .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە