بە هۆی کۆرۆنا وە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ووڵاتێک گیانی لە دەستدا

پەیامی کورد     ...    بە هۆی کۆرۆنا وە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ووڵاتێک گیانی لە دەستدا .

ئامبرۆز ماندڤۆلۆ دلامینی سەرۆك وەزیرانی ئیسۆتینی "سەرۆکوەزیرانی پێشوو" لە ووڵاتی ئەفریقیا بەهۆی تووشبوونی بە ڤیرووسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
جێگری سەرۆك وەزیرانی ئیسۆتینی ئاشكرایكرد، ئامبروز ماندڤولۆ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی ڤیرووسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردوە.
بەپێی زانیارییەكان ئامبروز دوای دوو هەفتە لە تووشبوونی بە ڤیرووسی كۆرۆنا براوەتە نەخۆشخانەی جۆهانسبێرگ لە ئەفریقیای باشوور، بەڵام لەوێ‌ گیانی لەدەستداوە.
ئامبرۆز ماندڤۆلۆ لە ساڵی ٢٠١٨ دا كرایە سەرۆك وەزیرانی ئیسۆتینی، بەڵام ئەو پۆستە دەسەڵاتەكانی سنووردارە و پادشای ئێستای ووڵات، كە لە ساڵی ١٩٨٦ەوە لە پۆستەكەیدایە، سەرجەم دەسەڵاتەكانی هەیە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە