بە هۆی کێشە و ناکۆکییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێم هێزه كوردستانییه‌كان بۆ هه‌ر بڕیارێك دەبێ خۆیان ڕێكخەنەوە"
پەیامی کورد ... بە هۆی کێشە و ناکۆکییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێم هێزه كوردستانییه‌كان بۆ هه‌ر بڕیارێك دەبێ خۆیان ڕێكخەنەوە"
تا دێت پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ره‌و تاكڕه‌وی ده‌ڕوات و ویستێكی به‌هێز هه‌یه كورد و سوننه له چوارچێوه‌ی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كان بێبه‌ش بكرێن، له دوای قۆناغی تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز ئه‌و ویسته به‌هێزتر بووه کە به تاكڕه‌وی بتوانن له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كار بۆ سڕینه‌وه‌ی مافی پێكهاته‌كان بكەن؛ له ناویاندا گه‌لی كوردستان.
ڕه‌نگ بێت بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ڕوون نه‌كرابێته‌وه ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت مه‌ترسییەکەی له چیدایه، زۆر پرس هه‌بووه مه‌ترسی بوون له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و به زۆرینه تێپه‌ڕیون، به‌ڵام كاتی خۆی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان بۆ نه‌كراوه، له‌وانه یاسای حه‌شدی شه‌عبی كه ئێستا خودی حكومه‌تی عێراق پێی وایه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه له به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كانی عێراقدا كه هه‌ندێك جار له‌جیاتی په‌رله‌مان و حكومه‌تیش ڕۆڵ ده‌گیڕێت، كاتی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌بێ كورد و سوننه ئه‌و گرووپانه خرانه چوارچێوه‌یه‌كی یاساییه‌وه، بۆ ئێستا هه‌مان پرس ڕووبه‌ڕووی پێكهاته‌كانی عێراق كراوه‌ته‌وه، ئه‌م جاره یاسای ''دادگای فیدراڵی''یە، ئه‌م دادگایه، گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له عێراق، ئێستا هه‌ندێك له لایه‌نه شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت یاسای ئه‌م دادگایه به ویستی خۆیان هه‌موار بكه‌نه‌وه، چونكه ئێستا ئه‌م دادگایه له 9 ئه‌ندام پێك دێت، 5یان شیعه و 2یان سوننه و 2یان كورد، به‌شێك له شیعه باڵاده‌سته‌كان ده‌یانه‌وێت 4 ئه‌ندامی فیقهی و پیاوانی ئایینی زیاد بكه‌نه ناو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م دادگایه و ڕێژه‌كه له 9 ئه‌ندامه‌وه بۆ 13 ئه‌ندام زیاد ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌ی بڕیاره‌كان ده‌گۆڕێت، كورد و به‌شێك له شیعه و سوننه‌ش ده‌ڵێن ئه‌و گۆڕانگارییه پێویست ناكات، چونكه ئه‌م دادگایه ته‌واو یاساییه و كورد ترسی دیكه‌ی هه‌یه ئه‌و دادگایه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، تا ئه‌م دادگایه ڕه‌زامه‌ندی نه‌دا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ناكرێت و پرسی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان بابه‌تێكیان بۆ یه‌كلا نه‌كرایه‌وه ئه‌و دادگایه یه‌كلای ده‌كاته‌وه، بۆیه له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌و دادگایه هه‌یه‌تی، كورد ده‌ترسێت له‌وه‌ی ئه‌م دادگایه هه‌ندێك مادده‌ی ده‌ستوورییش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، بۆیه نایه‌وێت هه‌مواری ئه‌و یاسایه بكات كه ئه‌و دادگایه‌ی له‌سه‌ر بنیاد نراوه و ده‌یه‌وێت وه‌ك یاسا كۆنه‌كه بێت واته هه‌ر 9 ئه‌ندام بێت.
ئه‌م دادگایه له ڕابردوو تا ڕاده‌یه‌كی باش بێلایه‌ن بووه، بۆ نموونه له‌سه‌ر پرسی ئاڵای كوردستان كه له كه‌ركووك هه‌ڵكرا و هه‌ڵڵایه‌كی زۆری لێ کەوتەوە، دادگا گوتی: ''زۆر ئاساییه و ئه‌و ئاڵایه هی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی عێراقدا'' و كۆتاییی به‌و گرفته هێنا. ئێستا ده‌ستێك هه‌یه بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی ئه‌م دادگایه و دەیانەوێ بیخه‌نه ده‌ستی خۆیانه‌وه و به ویستی خۆیان ته‌فسیری ده‌ستوور بكه‌ن، گرفت له‌وەدایه كوردیش ده‌نگێكی جیاوازی بۆ دروست بووه كه پێی وایه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌نگیشی بۆ نه‌ده‌ین هه‌ر تێ ده‌په‌ڕێنرێت، چونكه شیعه‌كان زۆرینه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاودێران پێیان وایه كه دروست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كورد بایكۆتی دانیشتن بكات، یان ده‌نگی نه‌داتێ له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه باشتره له‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بدات، چونكه له دواڕۆژدا كورد نابێته به‌شێك له‌و ده‌نگدانه، به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان په‌له‌ی ئه‌وه‌یانە ئه‌م دادگایه به هه‌مواركراوی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا بكرێت، چونكه ئێستا ئه‌م دادگایه نیساب ته‌واو ناكات و به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی خانه‌نشین بوون و به‌شێكیان وه‌فاتیان كردووه بۆیه ده‌یانه‌وێت به هه‌مواری ئه‌م دادگایه ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرن له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ئە‌مه گومانه‌كانی زیاتر كردووه.
عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه، واته دادگای فیدراڵی، به‌و شێوه‌یه كه شیعه داوای ده‌كه‌ن، تێپه‌ڕێنرێت، چونكه به جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه، عێراق ده‌بێته وڵاتێكی دینی و تایفی ته‌واو و هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانی ئاسایی و مه‌ده‌نی و شارستانیی كۆمه‌ڵگای عێراقه‌وه هه‌یه ده‌چێته ژێر ڕه‌حمه‌تی ڕاڤه‌كردنی ئه‌و دادگایه كه سه‌ر به شیعه‌كانه و هیچ شتێكی مه‌ده‌نی نامێنێت."
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به كورد هه‌موو ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی ئێمه‌وه هه‌یه، له‌ژێر مه‌ترسیی گه‌ورەدا ده‌بێت، چونكه ده‌توانن به ئاراسته‌ی خۆیان شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن و نه‌هێڵن هیچ مافێكمان جێبه‌جێ بكرێت".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "ئه‌م دادگایه باڵاترین دامه‌زراوه‌ی دادوه‌رییه له عێراقدا هه‌ر بڕیارێك له حكومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌كلا نه‌كرایه‌وه ده‌ینرنه ئه‌وێ و له‌وێ یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له خزمه‌تی ئاڕاسته‌ی خۆسه‌پاندنه و ئه‌وكات هه‌موو جووڵه‌یه‌كی حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی میلیشیا ده‌بێت".
هاوكات. د. مه‌حموود عوسمان، چاودێری سیاسی و په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئاینده‌ی عێراق له‌ژێر مه‌ترسیدایه، چونكه ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه به‌ره‌و تاریكی به‌رن، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن كه له پرسی بودجه خۆیان سه‌پاند، له بابه‌تی دادگای فیدراڵییش ده‌یانه‌وێت ئه‌ندامی (فه‌قیه) زیاد بكه‌ن بۆ دادگای فیدراڵی، خه‌ڵك ڕازی نییه به‌وه، ئه‌مه حوكمی مه‌ده‌نی لاواز ده‌كات، ده‌یانه‌وێت حوكمی ئیسلامی سیاسی فه‌ڕز بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسه‌پێنن و ده‌یانه‌وێت له ڕێگای ئه‌م هه‌مواره‌وه سیسته‌می عێراق بكه‌نە ئیسلامی سیاسی".
ده‌شڵێت: "ئه‌و دادگایه له 9 ئه‌ندام پێك دێت، له ناویاندا دوو كوردی تێدایه، شیعه‌كان ئێستا ده‌ڵێن ده‌نگدان ده‌بێت (7 به 9 بێت) یانی 2 ئه‌ندامی كورد ڕازی بن، ڕازی نه‌بن، بتوانن شته‌كان تێپه‌رێنن، له‌و بابه‌تانه سوننه و شیعه یه‌ك ده‌گرنه‌وه له‌به‌ر شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی، بۆیه ئه‌مه وای كردووه دۆخی عێراق باش نه‌بێت".
ووتیشی: "ده‌سه‌ڵاتی حه‌شد زیاتر ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی سوپا كه‌متر ده‌بێته‌وه، دۆخێكی خراپیان دروست كردووه و به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، به‌داخه‌وه ئێران ڕۆڵی خراپ ده‌بینێت، ئه‌مه‌شیان بۆ بچێته سه‌ر ئه‌م دۆخەی عێراق به‌ره‌و خراپتر دەچێت و به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی به‌هێزیان نییه، له‌وه‌تەی جۆ بایدن هاتووه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خراپتر بووه".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "ده‌یانه‌وێت كورد ناچار بكه‌ن له نێوان دوو بژارده؛ یان ئاوتكردنیان له عێراقدا، یان ناچاركردن به چوونه پاڵ سیاسه‌تی خۆیانه‌وه كه ئێران ته‌حه‌كومیان پێ ده‌كات. بۆیه كورد فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و لێی ده‌ده‌ن لێره‌وه به مووشه‌ك ده‌یكه‌نه ئامانج و له به‌غداش به‌هۆی كوتله شیعه‌كانه‌وه دژایه‌تیی ده‌كه‌ن."
رایشی گه‌یاند: ''سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌هێز نه‌بوو ده‌نا ده‌یتوانی هه‌ر له ڕێگای شه‌قامه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و میلیشیایانه ببێته‌وه، پیاوێكی به‌هێز ده‌رنه‌چوو، ناتوانێت ئیداره‌ی باش بدات و كاتی خۆی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بنایه شه‌قامیش پشتیوانیی لێ ده‌كرت، سوننه‌كانیش به‌و شێویە نین، هه‌ندێكیان خه‌ریكی پله و پۆستن و ئاگاداری ڕووداوه‌كان نین و نازانن چی ده‌گوزه‌رێت."
هاوكات. د. به‌هار مه‌حموود، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به قۆناغێكی زۆر چاره‌نووسسازدا تێ ده‌په‌ڕێت، چونكه دادگای فیدراڵی له ده‌ستوور گرنگتره، وه‌ك ئه‌وكاته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور وایه كه هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت مافه‌كانی خۆی تێدا بچه‌سپێنێت، گرنگیی ئه‌م دادگایه له‌وه‌دایه کە ده‌توانێت ته‌فسیری ده‌ستووریش بكات، ته‌فسیری ده‌ستوور وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌سه‌ڵاتی هه‌مواری ده‌ستووریشی هه‌بێت، ده‌توانێت یاساكان ڕه‌ت بكاته‌وه به بیانووی موخاله‌فه‌ی ده‌ستووری و ڕۆڵی ده‌بێت له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، له هه‌مووی گرنگتر بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه بڕیاری (باتن)، هیچ كه‌سێكی دیكه له دوای ئه‌وه‌وه نامێنێت سكاڵای بۆ به‌ریت."
گوتیشی: "من به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقم گوت، تكایه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌كه ئاله‌تێك بۆ په‌رشوبڵاوكردنی پێكهاته‌كانی عێراق، چونكه پێكهاته‌كان ده‌بێت دیموكراتی و ته‌وافوقی له به‌رچاو بگیرێت نه‌ك زۆرینه و كه‌مینه، بۆیه به قۆناغێكی هه‌ستیاردا ده‌ڕۆین".
ده‌شڵێت: "به‌ستنه‌وه‌ی میزانیه به دادگای فیدراڵییه‌وه ئه‌مه‌ش یاریكردنه به قووتی خه‌ڵك له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجی مه‌زهه‌بی، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م یاسایه به‌م شێوەیە بڕوات له به‌رده‌م گۆڕینی شێوه‌ی نیزامی حوكمین له عێراق، به‌پێی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێستا هه‌یه بڕوات نه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی دینی، به‌ڵكو چوارچێوه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی به دادگاكه‌وه دیار ده‌بێت، ئه‌وه كاره‌ساته و من ڕاسپارده‌م بۆ فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆم و فراكسیۆنه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه به‌شدار نه‌بین له دروستكردنی دادگایه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی نوێنه‌رانی كورد له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا بۆیان چه‌سپاندووین، ده‌سه‌ڵات بده‌نه ئه‌و دادگایه بۆمان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه".
ئه‌وەشی خسته ڕوو: ئه‌وه‌ی ده‌كرێت هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی نیزامی حوكمه له عێراقدا و دڵنیا بن ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌م یاسایه بدرێت، قۆناغی پێش ئه‌م یاسایه و دوای ئه‌م یاسایه جیاواز ده‌بن له مێژووی عێراقدا. ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی ده‌وریان هه‌یه له‌و بابه‌ته‌دا، له لایه‌كی دیكه‌وه، مسته‌فا كازمی هاته سه‌رحوكم چاكسازیی ڕاگه‌یاند، من گوتم ئه‌گه‌ر بتوانێت یه‌ك شت بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ده‌ست ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات له هیچ چاكسازییه‌كی دیكه سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌وه‌ش گرفتمانه ئه‌و گرووپه میلیشیا و حه‌شدانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تن، پرسه‌كان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه."
ده‌شڵێت: "ئێستا ئێمه له به‌رده‌م دوو شتین، یان ئه‌وه‌تا یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كه تێ ده‌په‌ڕێنرێت كه ئه‌وه كاره‌ساته، چونكه ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیی به سه‌وابتی شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه‌وه هه‌یه دادگاكه له دوو قازی و چوار فه‌قیهی ئیسلامی دروست ده‌كرێت، ئه‌مه كه‌ی كاری دادگایه؟ چوار ئه‌ندام به ناوی (فه‌قیهی) بێن به ناوی دادگاوه پرسه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه! ئه‌مه چوارچێوه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی ده‌دات و گۆڕانی نیزامی حوكمه له عێراقدا، وه‌ك كورد ڕازی نین به‌مه، ده‌مانه‌وێت زۆرینه‌یه‌ك دروست بكرێت له كاتی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایانه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر كورد و بتوانین له‌و دادگایه ڕایبگرین و به چ میكانیزمێك ئه‌وه ده‌ستەبه‌ر ده‌كرێت، ئێمه ڕازی ده‌بین."
ڕایشی گه‌یاند: "ئێمه پێمان وایه ئه‌سڵی دادگاكه 9 كه‌سه، كه ئه‌گه‌ر بێت و بابه‌تی شه‌رعی هاته ئاراوه ئه‌و 4 كه‌سه شاره‌زایه‌یان بۆ زیاد بكه‌ن و ببن به 13 كه‌س، نه‌ك وه‌ك ستافی دادگا دابنرێن و له هه‌موو پرسه‌كاندا بڕیار بده‌ن و بڕیاره‌كه به‌لای ئه‌و چوار فه‌قیهه‌وه بڕوات، ئێمه گوتمان ئه‌گه‌ر پێویست بكات به بابه‌تێكی شه‌رعی و ئیسلامی ئه‌و چوار ئه‌ندامه زیاد بكرێن."
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە