بە ووتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنهى ووزه وسامانە سرووشتیهكان و پیشهسازى و بازرگانی نەوتی سپی لەم کاتەدا دابەش دەکرێت
جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنهى ووزه وسامانە سرووشتیهكان داوامان کردووە یا وەزیری سامانە سرووشتییەکان بێتە پەرلەمان یا لیژنەکەمان سەردانی وەزارەت بکات لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی”
گوڵزار عەلی جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنهى ووزه وسامانە سرووشتیهكان و پیشهسازى و بازرگانی رایگەیاند، داوامان کردووە یا وەزیری سامانە سرووشتییەکان بێتە پەرلەمان یا لیژنەکەمان سەردانی وەزارەت بکات لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی
ئاماژەى بەوەشکردوە، کێشەی کەمبوونەوەی ڕێژەی گاز و بەرزبوونەوەی نرخی گاز هونەری بوو، ئێستا چارەسەربووە، دەشڵێت"ئاگادار کراوینەتەوە تا پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر هەموو ماڵێکدا دابەشدەکرێت"
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکردوە، دەبێت وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین و سووتەمەنی گەرەنتییان بداتێ.
لیژنەیەکی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەغداد بکەن بەمەبەستی دابینکردنی بەشە سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە