بە ووتەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ گەریلای پەکەکە گیانیان لە دەستداوە
پەیامی کورد ... بە ووتەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ گەریلای پەکەکە گیانیان لە دەستداوە
تورکیا و پەکەکە ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی شەڕیان بڵاو کردۆتەوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە ١٢ گەریلامان لە ئاڤاشین کردوەتە ئامانج و پەکەکەش دەڵێ ئێمە چالاکیەکانمان لەو ناوچەیە چڕتر کردووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە دوایین راگەێندراوی خۆیدا کە دوێنێ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٠٥، بڵاوی کردوەتەوە دەڵێت: “ئەرتەشی تورکیا لە ئاڤاشین هێرشێکی ئاسمانی دژ بە پەکەکە ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پەکەکە گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە و ١٢ گەریلا بوونەتە ئامانج”.
هاوکات هەمان رۆژ پەکەکە راگەێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە و بە بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە زیانەکانی لە ئاڤاشین بکات، رایگەیاندووە کە ئێمە چالاکییەکانمان لەو ناوچانەدا پەرەپێداون.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە