بە پێی بڕیاری ئەمریکا ٤ کەس و ٢ دامەزراوەی ئێرانی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی بەرنامەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئەو ووڵاتەی گەمارۆ دا

پەیامی کورد     ...     بە پێی بڕیاری ئەمریکا ٤ کەس و ٢ دامەزراوەی ئێرانی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی بەرنامەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئەو ووڵاتەی گەمارۆ دا .

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ٤ کەس و ٢ دامەزراوەی ئێرانی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی بەرنامەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی و هەروەها بە هۆی پەیوەندییانەوە لەگەڵ سوپای پاسداران ەوە گەمارۆدا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەم ٤ کەس و ٢ دامەزراوەی ئێرانی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی بەرنامەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی یەوە و هەروەها دەست هەبوونیان لە هێرشگەلی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئامانجگەلێک لە ووڵاتانی ناوچەکە کەوتنە ناو لیستەی گامەرۆوەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز عەمید سەعید ئاقاجانی بەرپرسی یەکەکانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران کە لە پشت هێرشەکانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ سەر نەوتکێشی " مێرسێر ستریت ئیسرائیل بووە یەکێک لە ئەو کەسانەیە کە لە لیستەی گەمارۆوەکان دایە .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا بەشێک لە هەنگاوگەلی داهاتوو لەبەر گیراو لە لایەن واشینتۆن ەوە لە ڕاستای سەپاندنی فشاری زیاتر بۆ سەر تاران بەرامبەر بە بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران ە .

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ؛ " فڕۆکەگەلی بێفرۆکەوانی ئێران بۆ گرووپگەلی میلیشیایی حێزبۆڵلا لە عێراق و لۆبنان حەماس و حووثییەکانی یەمەن دەنێردرێن و هەروەها لەم دواییانە لە ئەتیووپی ژمارەیەک لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بینراون ، ئەویش لەو شوێنەی کە دەوترێ کەڵک وەرگرتن لەم فرۆکە بێفڕۆکەوانانە لەوەێ بوونەتە هۆی زیاتر بوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا .


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە