بە پێی بڕیاری ئەم بانکە سه‌رجه‌م كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق ده‌توانن بڕی ٥٠ میلیۆن دینار قەرز وەربگرن
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری ئەم بانکە سه‌رجه‌م كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق ده‌توانن بڕی ٥٠ میلیۆن دینار قەرز وەربگرن
بانكی رافیده‌ین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق ده‌توانن تا ٥٠ (په‌نجا ملیۆن) دینار به‌قه‌رزی درێژخایه‌ن وه‌ربگرن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پێشینه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له ٥ (پێنج ملیۆن) دیناره‌وه بۆ ٥٠ (په‌نجا ملیۆن) ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌وه وه‌ربگرن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای پێشكه‌ش بكه‌ن.
بانكی رافیده‌ین داواشی له كارمه‌ندان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن وا ده‌ریده‌خه‌ن راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بانكدایه و ساخته‌كاری ده‌كه‌ن، هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت قه‌رز وه‌ربگرێت ده‌توانێت راسته‌وخۆ سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین بكات.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و قه‌رزه به‌بێ كه‌فیل و ته‌نها به پشت به‌ستن بهماستهر كارت ده‌درێته مووچه‌خۆران، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن سوود له‌وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگرن.
بانكی رافیده‌ین یه‌كێكه له بانكه نیمچه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی عێراق و له‌ڕێگه‌ی قه‌رزی پێنج تا ١٠٠ ملیۆن دینارییه‌وه قه‌رز ده‌داته فه‌رمانبه‌ران، پێشتریش پێشینه‌ی بۆ خانوبه‌ره، كڕینی ئۆتۆمبێل، پرۆژه‌ی كار و چه‌ند بوارێكی دیكه داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە