بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ٢ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن دیناری بۆ چاككردنەوەی بەندئاوی دەربەندیخان تەرخان كرا
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ٢ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن دیناری بۆ چاككردنەوەی بەندئاوی دەربەندیخان تەرخان كرا
بەڕێوبەری بەندئاوەكانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ، ئەنجوومەنی وەزیران بڕی دوو ملیار و دووسەد و ھەشتا و دوو ملیۆن دیناری بۆ چاككردنەوەی زیانەكانی بەندئاوی دەربەندیخان تەرخان كرد.
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوبەری بەندئاوەكانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ، لە ساڵی ٢٠١٧ كە بوومەلەرزە لە بەندئاوی دەربەندیخانی دا و زیانی بەركەوت، حكوومەت ئەوكات ملیارێكی بۆ تەرخان كرد و دواتر حكوومەتی عێراق پچڕ پچڕ پارەی بۆ تەرخان دەكرد، بەڵام ھەر بە تەواوی چاك نەكرایەوە، بۆیە داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران كرد پارە تەرخان بكات بۆ ئەوەی بەندئاوەكە نۆژەن بكرێتەوە و ئێستاش رەزامەندی لەو بارەیەوە دراوە.
بەڕێوبەری بەندئاوەكانی ھەرێمی كوردستان دەشڵێ، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ نۆژەنكردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان بڕی دوو ملیار و دووسەد و ھەشتا و دوو ملیۆن دیناری تەرخان كردووە، بەمەش دەتواندرێت بەندئاوەكە بە تەواوی نۆژەن بكرێتەوە و ئەو كێشانەی ھەیەتی، چارەسەر بكرێن و چاك بكرێتەوە.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە