بە پێی بڕیاری حکوومەتی عێراق سەرجەم ئاڵای " پەکەکە " و حەشدی شەعبی لە شەنگال هێنرایە خوارەوە

پەیامی کورد     ...     بە پێی بڕیاری حکوومەتی عێراق سەرجەم ئاڵای " پەکەکە " و حەشدی شەعبی لە شەنگال هێنرایە خوارەوە 

بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال دەڵێ، بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، سەرجەم ئاڵاکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و ھەرچی ھێزی ناشەرعییە لە شەنگال، لەلایەن ھێزی پۆلیسی فیدراڵی داگیران.

نایف سەیدۆ، بەڕێوبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شەنگال، ڕایگەیاند : "بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە شەنگال، سەرجەم ئاڵای ھێزە ناشەرعییەکانی وەکو پەکەکە و حەشدی شەعبی وھەرچی حیزب لە شەنگال ھەیە، داگیران، چوونکە نزیکەی ١٠ جۆری ئاڵا لە شەنگال ھەبوون".

نایف سەیدۆ ووتیشی: "پەکەکە سەر بە حکوومەتی عێراقە ومووچە لەوان وەردەگرێت، بۆیە ناچارە پابەندی بڕیاری حکوومەتی عێراق بێت، چوونکە ناتوانن پابەند نەبن" .

ووتیشی: "گەڕانەوەی ئاوارەکان سستە، ئەویش بەھۆی ئەوەی پەکەکە رێگرە و ھەرکاتێک ئەوان لە شەنگال نەمان، خەڵکیش دەگەڕێتەوە".


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە