بە پێی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین پڕۆژەی گەشتیاری و خزمەتگوزاری دیاریکراون بۆ جیبەجێ کردن

پەیامی کورد    ...    بە پێی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین پڕۆژەی گەشتیاری و خزمەتگوزاری دیاریکراون بۆ جیبەجێ کردن

بەپێی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆرترین پڕۆژە بۆ کەرتی گەشتوگوزار دیاری کراون و ووتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاریش دەڵێت، بەشێک لەو پڕۆژانە ستراتیژین و کاریگەرییان لەسەر کەرتی گەشت وگوزار دەبێت.

نادر ڕۆستی، ووتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، ڕایگەیاند : " لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی دەستەی وەبەرھێنان بڕیارە ٢٣٠ پڕۆژە لە کەرتی گەشتیاری جێبەجێ بکرێن و مووڵەت بەو پڕۆژانە دەدرێت کە وەبەرھێنەران دەیانەوێ کاری تێدا بکەن، چوونکە گرینگی بە ژمارەیەک کەرت دراوە لەوانەش کەرتی گەشتوگوزار."

ووتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەشڵێت: "ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی بڕیارە لە کەرتی گەشتوگوزار جێبەجێ بکرێن، پڕۆژەی ستراتیژین، لەوانەش پڕۆژەی تەلفریکی چیای سەفین و پڕۆژەیەک لە قەزای دووکان و پڕۆژەی گەشتیاری چیای زاوا لە شاری دھۆک."

نادر ڕۆستی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کاریگەریی لەسەر گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزار دەبێت، چونکە دەبنە ھۆی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران و بەرفراوانبوونی کەرتی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان کە ساڵانە گەشتیار لە ھەموو ناوچەکانی عێراق و دەرەوەشەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن."


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە