بە پێی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان مامه‌ڵه‌ی هیچ كۆمپانیایه‌كی نه‌وت و گاز ڕایی ناكرێت تا پاكانه‌ی باجی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان مامه‌ڵه‌ی هیچ كۆمپانیایه‌كی نه‌وت و گاز ڕایی ناكرێت تا پاكانه‌ی باجی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕاپۆرتی چاكسازی له بواری باج ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه، له‌مه‌ودواش، مامه‌ڵه‌ی هیچ كۆمپانیایه‌كی نه‌وت و گاز ڕایی ناكرێت تا پاكانه‌ی باجی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتی چاكسازی له بواری باج ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "چوارچێوه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری چاكسازی كه پێداگری له‌سه‌ر چاكسازیی سیسته‌می باج به شێویه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌كاته‌وه له وه‌رگرتنی باج و گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕی بۆ ڕێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و میكانیزم و پێوه‌ری تازه بۆ ڕێكخستنی باج، له‌و پێناوه‌شدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك ڕێكاری گرتوه‌ته‌به‌ر كه بریتین له:
یه‌كه‌م: به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به وه‌رگرتنی باجی ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نه‌وتی و سووته‌مه‌نییه‌كان و مه‌وادی كیمیایی تایبه‌ت به سووته‌مه‌نییه‌كان و پاشه‌ڕۆی سووته‌مه‌نییه‌كان، باج به‌م شێوه‌یه وه‌ربگیردرێت كه له ڕێكه‌وتی 2021/3/5 چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه:
ـ 7% باج له به‌ها له كاتی هاورده‌كردن
-4% باج له به‌ها له كاتی هه‌نارده‌كردن
دوه‌م: مامه‌ڵه‌ی هیچ كۆمپانیایه‌كی نه‌وت و گاز ڕایی ناكرێت تا پاكانه‌ی باجی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
سێیه‌م: وردبینیی بڕی باجی خه‌مڵێنراو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
چواره‌م: ده‌بێ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی دابینكار (Suppliers) خۆیان له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، تۆمار بكه‌ن.
پێنجه‌م: وه‌رگرتنی باج له كارمه‌ندی بیانی بواری نه‌وت و گاز كه له ڕێكه‌وتی 17-1-2021 چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە