بە پێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم مووچەی ئەم توێژە گۆڕانکاری بەسەردا دێت

پەیامی کورد    ...   بە پێی بڕیاری  وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم مووچەی ئەم توێژە گۆڕانکاری بەسەردا دێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، مووچە و دەرماڵە جێگیرەکانی فەرمانبەرانی شارستانی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تاوەکوو رێکەوتی خانەنشین کراو کە دەست لەکار هەڵدەگرێت خەرج دەکرێت، هەروەها فەرمانبەر پاش دەست لە کار هەڵگرتن شایستەی موچەی خانەنشینی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشنین.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەژمارە ٢٢٥٦ نووسراوێکی بە واژووی یاسین واحید ئیسماعیل، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەت ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری کردوە، نوسراوەکە لە سەرەتای ئەم مانگە دەرچووە و باس لەوەکراوە، لەبارەی کارمەندانی شارستانی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ  "مووچە و دەرماڵە جێگیرەکانیان بەپێی رۆژ خەرج دەکرێت".

ئەوەش هاتووە، "مووچە و دەرماڵە جێگیرەکان و ناجێگیرەکان تاوەکوو رێکەوتی خانەنشتن کراو کە دەست لەکار هەڵدەگرێت خەرج دەکرێت".

لەنوسراوەکەی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی ئەوەش خراوەتەڕو، "پاش دەست لە کار هەڵگرتنی، کارمەند شایستەی موچەی خانەنشینی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشنین".


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە