بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاری لە دەرهێنانی مووڵەتی شۆفێری دەکرێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاری لە دەرهێنانی مووڵەتی شۆفێری دەکرێت
ووتهبێژی هاتووچۆی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت، وهزارهتی ناوخۆ رهزامهندی لهسهر بهرنامه و پلانێك دهربڕیوه بۆئهوهی گۆڕانكاری له شێوازی دهرهێنانی مووڵهتی شۆفێری بكرێت و لهسهرجهم پارێزگاكان یهك بخرێت.
وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاری لە شێوازی دەرهێنانی مووڵهتی شۆفێریدا دەکات و ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ، دەرهێنانی مووڵەتی شوفێری پێش دەخرێت.
عەمید ئەسعەد کەریم، ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاتووچۆی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی گۆڕانکارییە له سیستەمی دەرهێنانی مووڵهتی شوفێری و لیژنەیەک خەریکی پێداچوونەوەیە بۆ دیاریکردنی سیستەمی نوێی دەرهێنانی مووڵەتی شوفێری، کە سیستەمێکی پێشکەوتووە و کاریگەری لەسەر شێوازی دەرکردنی مووڵەتی شوفێری دەبێت.
ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێم دەشڵێت، پێشتر ئەم بابەتە کاری تێدا کراوە، بەڵام لەبەر هەبوونی هەندێ خاڵ لەنێو سیستەمی نوێ، دوای هەموارکردنەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
عەمید ئەسعەد روونیشی کردەوە، لە سیستمی نوێدا زیاتر رۆڵ بە نووسینگەکانی فێرکردنی شوفێری دراوە، چوونکە لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان پێویستە نووسینگەکان هاوکاری هاتووچۆ بکەن بۆ درووستکردنی شوفێر.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە