بە پێی بڕیاری پاڤێڵ تاڵەبانی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی ناو حێزبی یەکیتی بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی پێ‌کرد
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری پاڤێڵ تاڵەبانی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی ناو حێزبی یەکیتی بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی پێ‌کرد
له‌سه‌ر بڕیارى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان گۆڕانكارى له‌پۆستى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى حزبه‌كه‌ى له‌كه‌ركووك ئه‌نجامدراو كه‌سێكى نوێ ئه‌و به‌رپرسیاریەتییەى پێدرا.
عەبدوڵڵا حەساری ڕۆژنامەنووسی یەکێتی له‌كه‌ركووك ئاشكرایكرد، ڕەوەند مەلا مەحموود وەکوو لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دووی یەکێتی دیاریکراوه.
ئەم گۆڕانكارییه لەسەر بڕیاری پاڤێڵڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بوه‌و به‌ڕه‌زامه‌ندى هاوسه‌رۆكى ئه‌و حزبه، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود وه‌كوو شوێنگره‌وه‌ى دووشێوانى دیاریكراوه.
هەروەها ، جگه له‌مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى، چوار به‌رپرسى دیكه‌ى مه‌ڵبه‌ند گۆڕانكارییان پێده‌كرێت‌و ئه‌و پۆسته‌یان لێده‌سه‌نرێته‌وه‌و شوێنگره‌وه‌ى نوێیان بۆ ده‌ستنیشانده‌كرێت.
پێشتریش له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى هاوسه‌رۆك‌و مه‌كته‌بى ڕێكخستنى حزبه‌كه‌ى كردبوو دووشێوانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، به‌هۆى كاركردن بۆ سه‌رخستنى حزبه‌كه‌ی و ماندووبوونى، داوایكردبوو ماوه‌ى دوو مانگ مووڵه‌تى پێبدرێت‌و كه‌سێكى دیكه بۆ شوێنگره‌وه‌ى دیاریبكرێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە