بە پێی بڕیارێکی گرینگ ئەم کەسانە دادەمەزرێن " بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لینکی هەواڵەکە بکەن

پەیامی کورد      ...   بە پێی بڕیارێکی گرینگ ئەم کەسانە دادەمەزرێن " سەردانی لینکی هەواڵەکە بکەن "

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لەبوارەکانی یاسایی، كارگێری و ژمێریاری و داوا لەو کەسانە دەکات کەتایبەتمەندییان لەبوارانەدا هەیە، داواکاری لەرێگەی فۆرمی ئۆنلاینەوە پێشکەش بکەن.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەراگەێندراوێکدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری - ژمێریاری)  بۆ هەرسێ بەرێوبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر - سلێمانی - دهۆك) سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی.

ئەوەش هاتوە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لەنێوان (٢٤ بۆ ٣٦) ساڵ بێت.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە 15/3/2021 تا رێكەوتی 25/3/2021 بەردەوام دەبێت.

لەرێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە