بە پێی بڕیارێکی گرینگ مووچەی ١٣٢٨٢ کەس لە وەزارەتێک دەربڕدرێت

پەیامی کورد     ...    بە پێی بڕیارێکی گرینگ مووچەی ١٣٢٨٢ کەس لە وەزارەتێک دەربڕدرێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی ١٣٢٨٢ کەسیان بڕیوە کە بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، مووچەی ١٣٢٨٢٨ کەسیان بڕیوە و بڕیارەکە لە  ١-١-٢٠٢١ەوە جێبەجێدەکرێت.

بەپێی ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند :، بڕیارەکەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازییە و بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی سێیەمە لە ماددەی ٤ی پەیڕەوی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٠ کە پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان. 

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە