بە پێی بڕیارێکی گرینگ وەزیری دارایی عێراق هەموو گەشتێکی دەرەوەی ووڵاتی لێ قەدەغە کرا
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێکی گرینگ وەزیری دارایی عێراق هەموو گەشتێکی دەرەوەی ووڵاتی لێ قەدەغە کرا
دواى په‌یامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در دەرباره‌ى به‌رزى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقیدا، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌فه‌رمى بانگهێشتنامه‌ى ئاراسته‌ى وه‌زیرى دارایی و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندی عێراق كرد‌و داواى لێكردون ئه‌مڕۆ ئاماده‌ى په‌رله‌مان بن، به‌ڵام وه‌زیرى دارایی نه‌چوه په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانیش هه‌موو گه‌شتێكى لێ قه‌ده‌غه‌كرد.
پێنجشەممەی ڕابردوو موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی:"بازاڕی دراو لەعێراق شێواوەو بەهای دراوەکان ناجێگیرە و کاریگەری نەرێنی درووستکردوە".
دواى ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌در، عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکى ئاراسته‌ى موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد و له ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بانگهێشت کراوم بۆ ئەوەی شەممە ئامادەبم بۆ تاووتوێکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار، ئەوەش ڕێک دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر هات کە تێیدا داوای لێکردم بچمە ئەنجوومەن بۆ تاووتوێکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار".
وه‌زیرى دارایی ئه‌وه‌شى باسكردوه له نامه‌كه‌یدا، "دیارە کە بانگهێشت کردنم لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەهۆی تویتەکەی موقتەدا سەدر ەوە ، به‌ڵام هیچکات ئامادە نیم بچمە ژێرباری".
له نووسراوێكیشدا كه ئه‌مڕۆ جارێكى تر ئاراسته‌ى كراوه‌ته‌وه، ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داوا له‌وه‌زیرى دارایی ده‌كات ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مان ئاماده‌بێت‌و بۆ گفتوگۆ‌و ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رزى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژى ١٩ى ١٢ى ٢٠٢٠ بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە ١١٨٠ دینارەوە بۆ ١٤٦٠ دینار زیادبکات؛ ئەو بڕیارەش نرخی زۆربەی زۆری خۆراک‌و کەلوپەله‌كانى لەبازاڕدا زۆر به‌رزكرده‌وه.
وه‌زیرى دارایی‌ش ڕه‌تیكردوەته‌وه بچێته په‌رله‌مان‌و ده‌ڵێت:"پڕۆسەکە بەتێکڕا قبووڵکراو نییەو نابێت بێ دەنگ بین لەئاستیدا، چ بۆ شکۆی حکوومەت بێت یان بۆ شکۆی خۆم وەکوو وەزیر یان بۆ شکۆی خۆم‌و خێزانەکەم؛ بۆیە بەپێویستی دەزانم ڕوونی بکەمەوە کە ئەم حکومەتە پابەندبونی لەبەرامبەر هیچ حزبێکی سیاسی نییە، بەڵکو تەنها لەبەردەم گەلی عێراق بەرپرسیارە لەڕێگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراوەوە".
هاوكات ئه‌مڕۆ به‌كۆى ده‌نگى ئاماده‌بوونى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و كه‌سانى ئاماده‌بووى كۆبوونه‌وه، بڕیاردرا تا ئه‌وكاته‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌بێت، ناتوانێت هیچ گه‌شتێك بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجامبدات.
لەو ڕوەشەوە حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لەوەزارەتی ناوخۆ‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەهیچ شێوەیە ڕێگەنەدەن عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق گەشت بۆ دەرەوەی ووڵات بکات.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە