بە پێی بڕیارێکی گرینگ ڕێباز حەملان دوو پۆستی باڵای دیکەی لە حکوومەتی هەرێمی پێ ڕادەسپێردرێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێکی گرینگ ڕێباز حەملان دوو پۆستی باڵای دیکەی لە حکوومەتی هەرێمی پێ ڕادەسپێردرێت
بەبڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كورددستان دو پۆستى دیکه‌ی باڵا دەدرێتە رێباز حەملان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێستا یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانه بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان.
به‌پێی ئەم نووسراوە مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕایگەیاندووە و واژووی کردووە کە ، "بڕیارماندا به راسپاردنی رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وه‌به‌رهێنان بۆ یه‌كه‌م، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان".
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی هاوكات پۆستی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە دراوه‌ته رێباز حەملان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ناوبراو له ئێستادا راوێژکارى مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كورددستان ە بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە