بە پێی بڕیارێک ئەم کەسانە دوو مووچە وەردەگرن
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک ئەم کەسانە دوو مووچە وەردەگرن
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نووسراوی پشتیوانی بۆ به‌رز كردوونه‌ته‌وه با کەم ئەندامان و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت. كه‌م ئه‌ندامان به هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ری ده‌بینن کە دوو مووچەیان لەم مانگە بۆ خەرج بکرێت.
سامان حسێن ، سكرتێری یه‌كیتی کەم ئه‌ندامانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "له گردبوونه‌وه‌مان له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، داوامان كرد بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان دوو مووچه به كه‌م ئه‌ندامان بدرێت، له ووڵامدا پێیان ووتین به‌ڕێز كاك مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕازییه به داواكه‌تان".
سامان حسێن ووتیشی: "وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نووسراوی پشتیوانی بۆ داواكه‌ی ئێمه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "بڕیاره‌كه ته‌نها بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانه کە كه‌م ئه‌ندامان دوو مووچه وه‌ربگرن، به هیواین حكوومه‌ت هه‌نگاوی باش بنێت بۆ جێبه‌جێكردنی داوا و خواسته‌كانی كه‌م ئه‌ندامان، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان تاكوو ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بڕیاری باش له‌باره‌ی زیادكردنی مووچه‌كانمان بدات".
"سامان حسێن هەروەها ووتی : حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به حكوومه‌تی خۆمان ده‌زانین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ین بڕیاهكه جێبه‌جێ بكات و كاری باشترمان بۆ بكات، یاسایی كه‌م ئه‌ندامان پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه بۆ باشتركردنی ژیانی كه‌م ئه‌ندامان." .
سه‌رباری ئەوەی کە قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه به‌هۆی په‌تای ڤیرووسی كۆرۆنا و بڕینی به‌شه بوودجه‌ی كوردستان، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم له كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌ته‌كان نه‌برد و له كاتی خۆیدا دابه‌شی ده‌كرد، له یاسایی دوومووچه كه‌مئه‌ندامان به‌خشران ئه‌و كه‌م ئه‌ندامانه‌ی جگه له مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندامی مووچه‌ی تریان هه‌یه مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی بۆی خرایه سه‌ر مووچه‌كه‌ی تر".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە