بە پێی بڕیارێک بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان ئەم کاتەدا ڕەوان دەکرێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان ئەم کاتەدا ڕەوان دەکرێت
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراقپڕۆژەیاسای بودجەی پەسەند كرد، لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە پشكی ھەرێمی كوردستان حیسابە و پێویستە لەم مانگەوە بەغدا پشكی ھەرێم رەوانە بكات بۆ ھەر سێ مانگەكە، چونكە پەسەندكردنی بودجە لە سەرەتای مانگی یەكەوە ھەژمار دەكرێت و بۆ یەك ساڵە، پشكی ھەرێمیش بۆ ئەمساڵ زیاتر لە١٢ترلیۆن دینارە.
د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، دوای ئەوەی دوێنێ پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراقی پەسەند كرد، پشكی ھەرێمی كوردستان لە ١/١/٢٠٢١ حیسابە و پێویستە حكوومەتی عێراق پشكی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەر سێ مانگی ڕابردوو رەوانە بكات بەپێی یاسای بوودجە، كە پەسەند كراوە، چوونكە ئەو یاسایە بۆ ئەمساڵە بە تێكڕا، نەك چەند مانگێك.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، بڕیارە لەم مانگەدا حكوومەتی عێراق بەشە بوودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكات و ئەوەی رەوانەشی نەكردووە، ئەویش رەوانە بكات، بۆیە ئەو پرسە لە نێوان ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق یەكلا دەكرێتەوە، بەڵام بەپێی یاسای بوودجە دەبێت، كە دەنگی لەسەر دراوە.
ناوبراو دەشڵێ، پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ، زیاتر لە ١٢ترلیۆن دینارە و مانگانەش پشكی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت، كە یاساكە بۆ یەك ساڵە.
ئاماژەشی دا: "ئێمە وەكوو نوێنەرانی كورد لە بەغدا، ئەوەی لە تواناماندا بوو كردمان بۆ جێگیركردنی پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ و پەسەندیش كرا".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە