بە پێی بڕیارێک سەرۆکایەتی حکوومەت ٥٠٠ کەس دادەمەزرێنێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک سەرۆکایەتی حکوومەت ٥٠٠ کەس دادەمەزرێنێت
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بۆ وەزارەتی تەندرووستی دەرکرد، بەرپرسێکی وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، ئەم حەفتەیە ڕێنمایی بۆ دامەزراندن دەردەچێت.
د. خالس قادر، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندرووستی ڕایگەیاند: "لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە فەرمانی دامەزراندن بۆ ٥٠٠ کەس دەرچووە، ئەوانیش ھەموویان پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری پزیشکین، ئەو ٥٠٠ کەسە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندرووستی دادەمەزرێن."
بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندرووستی دەشڵێت: "ئەم هەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو ٥٠٠ کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچووانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە."
د. خالس قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو ٥٠٠ کەسەی دادەمەزرێن کاریگەرییان لەسەر کەرتی تەندرووستی دەبێت، چونکە وەزارەتی تەندرووستی پێویستی بە کادری تەندرووستی و پزیشک ھەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان."
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە