بە پێی بڕیارێک لەم کاتەدا ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر كاندیدی سێ بەڕێوبەری ناحیە دەدەن

پەیامی کورد      ...     بە پێی بڕیارێک لەم کاتەدا ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر كاندیدی سێ بەڕێوبەری ناحیە دەدەن

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك رایگەیاند : بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك كۆببێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر كاندیدی سێ بەڕێوبەری ناحیە بدرێت.

فەھیم عەبدۆڵڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك ڕایگەیاند : "دوای ئەوەی رێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆتایی ھات، كۆمەڵێك پۆستیان لابوو و لێیان وەرگیرایەوە، لەوانە سێ بەڕێوبەری ناحیە، كە پارێزگا ناوی كاندیدی ھەرسێ بەڕێوەبەری ناحیەی بۆ ئێمە رەوانە كردووە و بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجا وومەن كۆببێتەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت".

عەبدۆڵڵا گوتیشی: "ئەو بەڕێوبەرانەی ناحیە، بریتین لە بەڕێوبەری ناحیەكانی دەركارێ و بامەڕنێ و روڤیو رۆژی چوارشەممە دەنگیان لەسەر دەدەین".


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە