بە پێی بڕیارێک لە فەرمانگەی دادنووسی هەولێر ئەم هاووڵاتیانە بە هیچ شێوەیەک کاروبارەکانیان ڕایی ناکرێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک لە فەرمانگەی دادنووسی هەولێر ئەم هاووڵاتیانە بە هیچ شێوەیەک کاروبارەکانیان ڕایی ناکرێت
فەرمانگەی دادنووسی هەولێر كە سەر بە وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستانه بڕیاریدا مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە رابگرێت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتوە.
فەرمانگەی دادنووسی هەولێر له نووسراوێكدا بڕیاریداوه وهكوو یهكهمین فهرمانگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە رابگرێت، كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتوە هاوكات هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەرتا ٠١-٠١-٢٠٢٢ ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمی.
له نووسراوهكهدا هاتووه، لەدوای ٠١-٠١-٢٠٢٢ هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و لە کاتی جێبەجێ نەکردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنهوه.
بەپێی گشتاندنێک کە واژووی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و رۆژی ١٥/١٢/٢٠٢١ دەرچووە: "هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، ئەگەر تاوەکوو ٠١-٠١-٢٠٢٢ ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی".
هەر بەپێی گشتاندنەکە، "لە دوای ٠١-٠١-٢٠٢٢ەوە، هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە