بە پێی بڕیارێک مانگانە هاوکاری و یارمەتی بە قوتابیان دەدرێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک مانگانە هاوکاری و یارمەتی بە قوتابیان دەدرێت
پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا مانگانە ٤٠ هەزار بە قوتابییانی ناوشار و ٦٠ هەزاریش بە قوتابییانی دەرەوەی شار بدات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕی ٤٠ هه‌زار دینار مانگانه وه‌ك پاڵپشتی بۆ قوتابییانی ناوشار ئه‌وانه‌ی له زانكۆلاین وه‌رگیراون و ٦٠ هه‌زار دینار بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رج ده‌كرێت.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه بڕی گوژمه‌ی ماوه بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌بێت، به مه‌رجێك له ڕێگه‌ی سیسته‌می نوێی ئۆنلاین (سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ردنی دارایی كوردستان، پێشكه‌ش به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خه‌رجییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری بكرێت.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە