بە پێی بڕیارێک مووچەی ئەم کەسانە زیاد دەکرێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک مووچەی ئەم کەسانە زیاد دەکرێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرایكرد، مووچه‌ی خێزانه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به بڕی ٧٥ هه‌زار دینار زیاده‌كرێت.
ستار عه‌تێبی ئەندامی لیژنه‌ی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ڕایگەیاند :،" هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌رله‌مانی عێراق به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌زامه‌ندبوون به زیادكردنی بڕی ٧٥ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خێزانێك له سوودمه‌ندانی هاوكارییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ".
روونیشیكرده‌وه، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سەرەتای گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسایی بوودجه‌ی عێراق داوای كردبوو بەشه بوودجەی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ٢ ترلیۆن و شه‌ش سه‌د ملیار دینار بەرزبکاتەوە به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زیاتر له ٥ سه‌د هه‌زار خێزان سوودمه‌ندبن له‌و پاكێچه".
ستار عه‌تێبی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌هۆی بوونی كورتهێنان له بوودجه‌ی عێراقدا، لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رێكه‌وتن كه ٣ سه‌د هه‌زار بۆ ٤ سه‌د هه‌زار خێزان سوودمه‌ندبن له‌و هاوكارییه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایەتی.
به‌پێ ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له ملیۆنێك خێزان مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن كه بڕكه‌ی ١٧٥ هه‌زار دیناره.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە